راچڵەكین-
بەرپرسێكی باڵای ئیسرائیل دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكاو بنیامین ناتانیاهۆ-ی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لەكۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی چەند ڕێگەیەكیان كردووە بۆ هەڵپەساردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران وەك هەوڵە دبلۆماسییەكان، فشاری ئابووری و بەكارهێنانی هێز.
بەووتەی ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل، ناتانیاهۆ بە ترەمپ-ی نەوتووە ئیسرائیل بژاردەی هێرشكردنە سەر ئێراین پێ باشترە:" دواجار بڕیارەكە دەگەڕێتەوە بۆ ترەمپ." بەرپرسە ئیسرائیلییەكە وای بە رۆژنامەنووسان وتووە.
" لەجەنگی هەردوو هاوپەیمانەكە دژ بە ئێران، ئەمریكاو هاوبەشە گەورەكەو ئێران هاوبەشە بچووكەكەیە."