راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری، بڕیاریدا بە دەرهێنانی ئۆتۆمبێلی جۆری (مایڵد هایبرید - Mild Hybrid) لە لیستی لێخۆشبوون و بەخشینی گومرگی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە گشتاندنێكدا كە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرگ كراوە، ئەوەی ڕوونكردووەتەوە، بە پشتبەستن بە نووسراوەكانی وەزارەتی دارایی و سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئۆتۆمبێلی (مایڵد هایبرید) چیتر هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی (فول هایبرید - Full Hybrid) لە ڕەسمی گومرگی نابەخشرێت.
لە كاتی هاوردەكردنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانەدا وەك ئۆتۆمبێلی ئاسایی كاری گومرگییان بۆ ئەنجام دەدرێت بەپێی ئەو ڕێژە و بەهایەی كە لە پێناسەدا بۆیان دیاریكراوە.
وەك لە گشتاندنەكەدا هاتووە، ئەم بڕیارە نوێیە لە ڕێكەوتی 20ی ئابی 2026ەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.