ددان
ڕاچڵه‌كین-
لەکاتی نەبوونی ددانێک یان چەند ددانێک کە کێشراوە بەهۆی نەخۆشی یان هەر هۆکارێکی تر، زۆر گرنگە کە ددانە کێشراوەکە دروست بکرێتەوە، دكتۆر باهۆز پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌م و ددان پێشنیازێك بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ئه‌م گرفته‌یان هه‌یه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"بە ڕێگەی چاندنی ددان یان جسر، چونکە ئەگەر ددانەکە دروست نەکرێتەوە ئەوا ددانەکانی تەنیشت ددانەکێشراوەکە دەست بەجوولە دەکات خوار دەبێتەوە و کە دەبێتە هۆی تێکچوونی ڕیزبەندی ددانەکان و وەکاردەکاتە سەر هەردوو جومگەکانی شەویلاگ، بۆیە نابێت جێگەی ددانە کێشراوەکە بە بەتاڵی جێبمێنی و دروست بکرێتەوە."