عامری پەیامێك ئاڕاستەی گرووپەكانی مقاوەمەی ئیسلامی دەكات

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 484

راچڵەكین-

ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر، پەیامێكی ئاڕاستەی گرووپەكانی مقاوەمەی ئیسلامی كرد لە عیراق.

كاتژمێر 4:18 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەیینی 7ی ئاب، هادای عامری پەیامێكی ڤیدیۆیی بۆ گرووپەكانی مقاوەمەی ئیسلامی بڵاوكردەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەكرد:" لەپێناو بەرژەوەندی باڵای عیراقدا، داواتان لێدەكەم هەر جۆرە كاردانەوەیەك لەبەرامبەر دەستدرێژییە هاوبەشەكەی ئەمریكاو سعودیە بۆ سەر عیراق دوابخەن."

ئەمینداری ڕێكخراوی بەدر لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا بەڵێندەدات بەڕێكاری دبلۆماسی بەدواداچوون بۆ مافی كوژراوو بریندارەكان  ئەو هێرشانە بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن