سەرکردەیەکی سیاسی بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا

عێراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 422

راچڵەکین-

سەرکردەیەکی سیاسی عێراق بە تۆمەتی تێوەگلانی لە دۆسیەی گەندەڵی دەستگیرکرا.

میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە: هێزە ئەمنییەکان ئەحمەد جبووری، ناسراو بە (ئەبو مازن)، ئەمینداری گشتیی حیزبی جەماوەری نیشتمانییان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکردووە.
ئاماژەیان بەوەشکرد: دەستگیرکردنی ناوبراو پەیوەندیدار بووە بە چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی وڵات و لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنەکەی دەرچووە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن