فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەحمەد ئەسەدی دەركرا

عێراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 134

راچڵەكین-

دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد/ كەرخ دوو فەرمانی ( دەستگیركردن و پشكنین)ی دژ بە ئەحمەد ئەسەدی وەزیری پێشووی كاری عیراق دەركرد.

وەك لەفەرمانی دەستگیركردنەكەدا هاتووە، داواكراو ( ئەحمە ئەسەدی) تۆمەتبارە بە سوود وەرگرتنی ڕاستەوخۆ لەو گرێبەست و كارانەی بەشداربووە لە ئامادەكردنیان وەك وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە دەركردنی گرێبەست كە سەرپێچی یاسا دەكات بۆ بەدەستهێنانی قازانج بۆ خۆیی و كەسانی تر، بەپێی بڕگەكانی ماددەی 319 لە یاسای سزادانی ژمارە 111ی ساڵی 1969ی هەمواركراو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن