ئیسرائیل دەیان زیندانیكراوی دیكەی فەلەستینی ئازاد دەكات

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 518

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

حكومەتی ئیسرائیل لەچوارچێوەی پابەندبوونەكانی بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتننامەی تایبەت بە ئاگربەست لە كەرتی غەززە، دەیان زیندانیكراوی دیكەی فەلەستینی ئازادكرد و لەڕێگەی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە گەیەندرانەوە كەرتی غەززە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 9-8-2026، حكومەتی ئیسرائیل 37 دیلی فەلەستینی ئازادكرد كە لەكاتی هێرشەكان بۆسەر كەرتی غەززە دەستگیركرابوون، دوای ئازادكردنیان، رادەستی رێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتیی كران بۆئەوەی رەوانەی شاری خان یونس لە باشووری كەرتی غەززە بكرێن.

لەدوای واژووكردنی رێككەوتنی ئاگربەست لە كەرتی غەززە، كە یەكێك لە بڕگەكانی رێككەوتنەكە، ئازادكردنی زیندانیكراوان بوو، حكومەتی ئیسرائیل تائێستا هەزاران زیندانیكراوی خەلكی غەززەی ئازاد كردووە، بەڵێنیشی داوە قۆناغی بە قۆناغ سەرجەم ئەو كەسانە ئازاد بكات كە لەكاتی هێرشەكانی بۆسەر كەرتی غەززە دەستگیركراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن