راچڵەكین-
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئابی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلارو 98 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 78 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
پەرەسەندنی گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران دووبارە هێرشكردنەوە سەر بەرژەوەندییەكانی یەكتر لەگەرووی هورمزو وڵاتانی عەرەبی، ترسی ئەوەی لای بازرگانانی نەوت دروستكردووە دابینكردنی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە پەكی بكەوێت.