دابەشكردنی مووچە دەكرێت بە 45 رۆژ جارێك؟

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 215


راچڵەكین-

بەشێك لەئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق سەرقاڵی گەڵاڵەكردنی پرۆژەیاسایەكن بۆ كەمكردنەوەو ڕێكخستنی مووچەی سەرۆكایەتییەكان و پلە باڵاكان.

محەممەد جاسم خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بە رۆژنامەی ( سەباح)ی راگەیاندووە، لیژنەكە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێشنیازێك پەسەند دەكات بۆ كەمكردنەوەو ڕێكخستنی مووچەی پلە باڵاكان:" ئەم هەنگاوە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزكردنی متمانەی هاووڵاتیان و هەستكردنیان بەوەی چاكسازی ڕاستەقینە لە ئارادایە. پێویستە چاكسازی لە پلە باڵاكانەوە دەست پێبكات، لە ئاستی وەزاریەوە تا دەگاتە بەڕێوەبەری گشتی، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ فەرمانبەرانی تر، بۆ ئەوەی دادپەروەری بەدەست بهێنرێت."

خەفاجی، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن دابەشكردنی مووچەی دەكرێت بە 45 رۆژ جارێك و ووتی:" دواكەوتنی مووچە بەو واتایە نایەت مانگ گۆڕاوە بۆ 45 رۆژ، ئەوەی كەهەیە دواكەوتنێك لەدابەشكردنی مووچە ڕوویداوە بەهۆی ئەو دۆخە داراییەی هاتووەتە ئاراوە، فەرمانبەر مافی خۆیەتی لەساڵێكدا 12 مووچەی پێبدرێت، قبوڵكراو نییە لەوە كەمتر بێت."

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق جەختی لەوەكرد، چارەسەركردنی قەیرانی دارایی مەرج نییە پێویستی بە یاسایەكی نوێ هەبێت، بەڵكو:" پێویستی بە بنەبڕكردنی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و گەندەڵی هەیە لە وەزارەتەكانی دەوڵەتدا".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن