راچڵەکین-
لە سنووری زاخۆ پیاوێک بە چەقۆ هاوسەرەکەی کوشت و کەسێکی دیکەشی بریندارکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە پیاوێک لە سنووری ئیدارەی زاخۆ بە چەقۆ هێرشیکردە سەر هاوسەرەکەی و بەوهۆیەوە ژنەکە دەستبەجێ گیانی
لەدەستداوە.
هاوکات زانیارییەکان باس لەوەدەکەن، کەسێکی دیکە بەهۆی رووداوەکەوە بریندار بووە و تۆمەتبارەکەش خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە