زەیدی: نزیكبووینەتەوە لەتەواكردنی كابینەی حكومەت

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 108

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق دەڵێت، هەنگاوەكانیان بەرەو پێشچوون و نزیكبوونەتەوە لە تەواكردنی كابینەی حكومەت.

شەوی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی لەماڵی محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی هاوپەیمانی كۆبوەوە، تیایدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوخۆ لە هەردوو لایەنی حكومەت و یاسادانان تاوتوێ كرا.

وەك لەڕاگەیەندراوی دوای كۆبوونەوەكەدا هاتووە، لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بارودۆخی خزمەتگوزاری و ئەمنی لە وڵات و ناوچەكەدا كراوە. هاوكات عەلی زەیدی، سەركۆوەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، تەواوكردنی كابینەی حكومەتەكەی نزیكبووەتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن