راچڵەكین -
دوای زیاتر لە چوار ساڵ لە دەستگیركردنی، حكومەتی رووسیا سەربازێكی هێزەكانی مارێنز-ی ئەمریكایی ئازاد دەكات.
میدیاكانی رووسیا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 11-8-2026، دەستگیركراوێكی ئەمریكایی بەناوی رۆبێرت گیلمان، دوای چوار ساڵ و شەش مانگ لە زیندانیكردنی بە تاوانی هێرشكردنە سەر كارمەندێكی پۆلیسی رووسیا، بڕیاری ئازادكردنی بۆ دەرچوو و گەڕایەوە بۆ وڵاتەكەی.
رۆبێرت گیلمان-ی تەمەن 32 ساڵ كە ساڵی 2022 بە تاوانی هێرشكردنە سەر كارمەندێكی پۆلیسی رووسیا، لەلایەن دادگای شاری فورونیج-ی رووسیا بە چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزای بەسەردا سەپێندرا، لە زیندان دووچاری نەخۆشییەكی سەخت بوو، بەو هۆیەشەوە رێكخراوی گلۆبال ریچ داوای لە دەسەڵاـدارانی مۆسكۆ كرد، بەهۆی باری تەندروستییەوە، لە زیندان ئازادای بكەن.
ئازادكردنی ئەو سەربازەی پێشووی هێزی مارێنزی ئەمریكا، لەكاتێكدایە پێشتر دادگای رووسیا جارێكی تر سزای حەوت ساڵی دیكەی بەسەردا سەپاند بە تاوانی هێرشكردنە سەر كارمەندێكی ئەو گرتوخانەیەی كە ناوبراوی تێدا زیندانی كرابوو.