كەسێك لە سلێمانی بەم تۆمەتە دەستگیركرا

کوردستان

53 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 252

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی دزینی بڕی هەشت قاڵب زیو دەستگیركرد.

رۆژی چوارشەممە 12ی ئابی 2026 پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین سكاڵای تۆماركرد كە بڕی هەشت قاڵب زیو كە دەكاتە (هەشت كیلۆ)ی لێدزراوە، بڕیاری دادوەر وەرگیراو دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكان، زانیاری پێویست كۆكرایەوە.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، دوای یەك كاتژمێر دوای تۆماركردنی سكاڵاكە، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕینەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی گەڕان و پشكنیندا دەستگیرا بەسەر بڕی (پێنج قاڵب) لەو زیوەی كە تۆمەتبار دزیبووی.

 تۆمەتبار (ن، ح، ح لەدایكبووی 1999)، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن