راچڵەكین -
عەلی زەیدی لەبارەی وادەی كۆتایی هاتنی ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عیراق، رایدەگەیەنێت: رۆژی 30ی ئەیلول وادەی كۆتاییە و گەڕانەوەی بۆنییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12-8-2026، عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وزاریی ئاسایشی نیشتمانیی كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیران، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هەرێمایەتی و پێشهاتەكانی ناوچەكە كرا و جەخت لە گرنگیی هەنگاونانی پێویست كرایەوە بۆ پاراستنی سەقامگیریی و بەرژەوەندییە باڵاكانی عیراق.
عەلی زەیدی دووپاتیكردەوە كە بڕیاری كۆتایی هاتنی ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عیراق لەرۆژی 30ی ئەیلولی ئەمساڵ، وادەی كۆتاییە و گەڕانەوەی بۆنییە، جەختیشیكردەوە لەسەر جێبەجێكردنی بەرزترین ئاستی پلانە ئەمنییەكان و پاڵپشتیكردنی سەقامگیریی ناوخۆیی و گرەنتیكردنی سەروەریی نیشتمانیی.