ئەگەری دڵۆپە باران هەیەو كەش بەرەو فێنكی دەڕوات

کوردستان

56 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 58

راچڵەكین-

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات لەهەفتەیەی داهاتوەوە، بارستە هەوایەكی فێنك و پلەكانی گەرما داببەزن.

ئاراس جەبار، بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئابی 2026 ئاسمانی ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای هەولێر تا كاتەكانی ئێوارە بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە لەگەڵ ئەگەری هەندێك دڵۆپە باران لە شوێن و كاتی جیاوازدا پاشان كاریگەری ئەو شێ و هەورە لەسەر ناوچەكە نامێنێت.

پلەكانی گەرما تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو 16ی مانگ بەگشتی بەجێگیری دەمێنێتەوە و لە 16 و 17ی مانگەوە هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە دەكەوێتە ژێر كاریگەری بارستە هەوایەك لەدەریای ناوەراستەوە پلەكانی گەرما 3 تا 4 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و كاریگەری گەرماكە كەمتر دەبێتەوە وە لەشەواندا هەست بە فێنكیەكی كەم دەكرێت وە تا 21ی مانگ كاریگەری ئەو بارستە هەوایە بەسەر ناوچەكانمانەوە دەمێنێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن