رێنمایی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوكرایەوە

ئابوری

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 204

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم وەزارەتەكان ئاگاداردەكاتەوە لەدەستكردن بەڕێكارەكانی پەلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرەكانیان.

بەگوێرەی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بێت، پلەبەرزكردنەوەی پلەكانی ( 10-4) لەدەسەڵاتی وەزارەتەكان و فەرمانگە نەبەستراوەكان بە وەزارەتدایە، فەرمانبەرانی پلەكانی (3-2-1) لەدەسەڵاتی وەزارەتی دارایی ئابورییدایە.

وەزارەتی دارایی و ئابوروی ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە گشت لایەنەكان تا رۆژی 1ی تشرینی یەكەمی 2026 كارەكانی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانیان تەواو بكەن.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن