ئەو تۆمەتبارەی لەناو مزگەوت مۆبایلی هاووڵاتییەكی دزیبوو دەستگیر كرا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 219

راچڵەكین -

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند، كە لەناو مزگەوتێكی ناحیەی عەربەت مۆبایلی هاووڵاتییەكی دزیبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی عەربەت سكاڵای تۆماركرد كە لەكاتێكدا سەرقاڵی نوێژكردن بووە لەیەكێك لە مزگەوتەكانی عەربەت، تۆمەتبارێك مۆبایلەكەی لێ دزیوە، دەستبەجێ بڕیاری دادوەر بۆ ڕووداوەكە وەرگیراو لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، پاش گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان و بەسوود وەرگرتن لەكامێراكانی چاودێری، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە دەستگیربكرێت، هەروەها دەستبەسەر مۆبایلە دزراوەكەشدا گیرا.

لەئێستادا تۆمەتبار (ر، م، ح لەدایكبووی ٢٠٠١) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (٤٤٤) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن