پلەكانی گەرمای ئەمڕۆو سبەینێ چۆن دەبێت؟

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 278


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 14ی ئابی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەكانی گەرما بەگشتی بەرزتردەبێتەوە بە (2-3) پلەی سیلیزی.

سبەی شەممە 15ی ئابی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 45 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی
دهۆك: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ:44 پلەی سیلیزی 
گەرمیان:47 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران:33 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن