راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 8 تا 14 ی ئاب ،بڕی (7) ملیارو (959) ملیۆن و (342) هەزارو (534)دینار بووە، لە (82%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (18%) چەكە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 32.904% كەمیكردووە دەكاتە بڕی 3 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 1 تا 7ی ئابی 2026 بریتیی بوو لە (11) ملیارو (862) ملیۆن و (676) هەزارو (640) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.