راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 15-8-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەینێ یەكشەممە 16-8-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا. هاوكات پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی
دهۆك: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 42پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
پیرمام: 40 پلەی سیلیزی