دادگای فیدراڵی داوایەك لەدژی پەرلەمانی كوردستان رەتدەكاتەوە

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 194

راچڵەكین -

دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق، ئەو داواكارییەی رەتكردەوە كە لەلایەن عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی ڕەوتی هەڵوێست پێشكەشكرابوو بۆ دەركردنی فەرمانێكی سالاری بە راگرتنی خەرجكردنی مووچە و دەرماڵەی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.

دوای ئەوەی عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی رەوتی هەڵوێست و ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە ڕێگەی پارێزەرەكەیەوە داوایەكی پێشكەشی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق كردبوو سەبارەت بە نادەستوریبوونی بەردەوامبوونی خولی شەشەمی پەرلەمان، بۆ ئەو مەبەستەش داوای كردبوو فەرمانێكی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی شایستە داراییەكانی پەرلەمانتارانی خولی شەشەم دەربكرێت، دادگاكە لە بەرواری ٢٩ / ٧ / ٢٠٢٦ دانیشتنێكی بە سەرۆكایەتی دادوەر مونز ئیبراهیم حسێن ئەنجامدا و بە كۆی دەنگ بڕیاریدا بە ڕەتكردنەوەی داواكارییەكە بەهۆی نەبوونی مەرجە یاساییەكان بۆ دەركردنی فەرمانی وەلائی (بەپەلە).

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن