تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیرکرا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 238

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی تیرۆرستێکی سەر بە رێکخراوی داعشی راگەیاند.

دەقی راگەیەندراوەکەی دژەتیرۆر:

پاش بەدواداچوون و پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا توانیان تیرۆرستی داواکراو (قوسەی محەمەد شوکر مەحمود) لەدایکبووی ساڵی 1981 و خەڵکی بەغدا، دەستگیربکەن؛ کە پێشینەی پەیوەندی و کارکردنی لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش هەبووە.

بەپێی دانپێدانانەکەی، لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعشەوە کردووە و سەرەتا لە چالاکییەکانی پەیوەست بە مزگەوت و بانگەوازدا بەشداری کردووە. هەروەها دان بەوەدا دەنێت کە لەسەر دەستی کەسێک بە ناوی «ئەبو ئەیوب» بەیعەتی ڕێکخراوەکەی کردووە و بۆ ماوەی نزیکەی حەوت تا هەشت مانگ لەو بوارەدا کاری کردووە.

دواتر چەکی پێدراوە و خراوەتە ناو کاری پاسەوانی، هەروەها مانگانە بڕی 180 هەزار دیناری وەک کەفالە وەرگرتووە
دوای ڕووخانی ڕێکخراوەکە بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵهاتووە و لە سنووری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێبووە، لە ئێستادا ڕادەستی یاساکراوە بەمەبەستی سزادانی.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن