سوپای رووسیا دوو ناوچەی دیكەی ئۆكراینا كۆنترۆڵ دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 132

راچڵەكین -

سوپای رووسیا لە بەدەستهێنانی تەواوی ئامانجەكانی لە پرۆسە سەربازییەكەی دژ بە ئۆكراینا نزیكدەبێتەوەو دوو شارۆچكەی دیكە لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە كۆنترۆڵ دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 16-8-2026، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بەرەكانی جەنگی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، هێزەكانیان لە چوارچێوەی پێشڕەوییەكانیان، دوو شارۆچكەی دیكەیان لە هەردوو هەرێمی خاركۆڤ و كۆماری دۆنێتسك كۆنترۆڵكرد و زۆربەی ئەو ناوچانەیان خستوەتە ژێر ركێفی خۆیانەوە كە پێشتر پلانیان بۆی داڕشتبوو، بەمەش لەو ئامانجەیان نزیكدەبنەوە كە لە سەرەتای دەستپێكردنی پرۆسە سەربازییەكەیان لە شوباتی ساڵی 2022 بۆسەر ئۆكراینا ئەنجامیاندا.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، تەنها لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، هەزار و 390 سەربازی سوپای ئۆكراینا لەسەرجەم بەرەكانی جەنگدا كوژراون و هەزاران سەربازی دیكەشیان بە برینداری هەڵاتوون.

پێشڕەوییە مەیدانییەكانی سوپای رووسیا هاوكاتە لەگەڵ هێرشە مووشەكی و درۆنییەكانیان بۆسەر شارەكانی ئۆكراینا، بەتایبەتیش كیێڤی پایتەخت، كە بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بەر ژێرخانی ئابووری و سەربازیی ئەو وڵاتە گەیشتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن