راچڵەكین-
سەرۆكوەزیرانی عیراق بەڵێن دەدات دەستبەرداری پرۆسەی چەكداماڵینی گرووپەكان نەبێت ئەگەر بێتو ژیانیشی لەسەردانابێت.
عەلی زەیدی لەلێدوانێكدا كە كەناڵی ئەلعەرەبییە بەشێكی لێ بڵاوكردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، بەردەوام دەبم لەسەر پرۆسەی بوونی چەك تەنها لەدەستی دەوڵەتدا تەنانەت ئەگەر باجەكەی ژیانی خۆی بێت.
" چەكی كۆنترۆڵنەكراو مەترسیدارترین بابەتە كە هەڕەشەیە بۆسەر دەسەڵاتی یاساو شكۆی دامەزراوەكان." سەركۆوەزیرانی عیراق وا دەڵێت.
پێشتر حكومەتی عیراق رۆژی 30ی ئەیلولی دیاریكردبوو، وەك كۆتا وادە بۆ گرووپە چەكدارەكان تا چەكەكانیان رادەستی حكومەتی عیراق بكەن، تائێستاش ژمارەیەك گرووپە ئامادەنین ئەو كارە بكەن و چەك رادەست بكەن.