راچڵەكین-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، چەند ژمارە مۆباییلێكی كارا كردووە بۆ ڕاییكردنی كاروباری هاوڵاتییان.
رۆژی دووشەممە 17ی ئابی 2026 وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە، لە پێناو پێشكەشكردنی ئاسانكاریی زیاتر و خێراكردنی پڕۆسەی ڕاییكردنی مامەڵە و كارەكانی هاووڵاتیان، خزمەتگوزاری پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی چەند ژمارە مۆباییلێك ڕادەگەیەنێت.
وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوڵاتییان دەتوانن لەماوەی دەوامی فەرمیدا لە كاتژمێر 8:30ی بەیانی تا 2:00ی پاشنیوەڕۆ بەپێی جۆری بەدواداچوونەكانیان پەیوەندی بە بەشە پەیوەندیدارەكانەوە بكەن، بۆ ئەوەی لە كەمترین كاتدا وەڵامی پێویستیان بدرێتەوە.