نیویۆرك پۆست: كۆنترۆڵی ئێران بەسەر گەرووی هورمز ڕوو لەلاوازبوونە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 233

راچڵەكین-

رۆژنامەیەكی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی بەكارهێنانی ڕێڕەوی عوممان لەلایەن زیاتر لە 80% ی كەشتییەكانەوە، كۆنترۆڵی ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا ڕوو لەلاوازبوون كردووە.

ڕۆژنامەی نیویۆرك پۆست پشتبەستوو بە زانیارییەكانی ناوەندی ئۆپراسیۆنە دەریاییەكانی بەریتانیا
بڵاویكردووەتەوە، هەفتەی ڕابردوو نزیكەی 200 كەشتی لە گەرووی هورمز پەڕیونەتەوە، لەكاتێكدا دوو هەفتە پێش ئەوە تەنها 40 كەشتی پێدا تێپەڕیبوون.

ڕێڕەوی عوممان لەلایەن ڕێكخراوی دەریایی نێودەوڵەتی و واشنتنەوە پاڵپشتی دەكرێت، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەش كە بڵاوكراونەتەوە، بەشێكی زۆری ئەو كەشتییانەی بە گەرووەكەدا تێپەڕدەبن، ئاڵای ئەمریكا، لیبیریا یاخود پانامایان هەڵكردووە، لەگەڵ ئەوەی زۆرینەیان سەر بەو سێ وڵاتە نین. 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرك پۆست بێت، لەئێستادا هاتووچۆی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز بەڕێژەی 400%  زیادی كردووە.

لەماوەكانی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا چەند جارێك ڕایگەیاندبوو، كۆنترۆڵی تەواوی گەرووی هورمزیان كردوەوو هاتوچۆی كەشتییەكان تێیدا ئاسایی بووەتەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەشكردبوو:" گەرووی هورمز وەك بەشێك لەخاكی ئەمریكا سەیر دەكات."

لەبەرامبەردا ئێران سەرەڕای ڕەتكردنەوەی ئەو لێدوانانە، بەردەوام جەخت لە داخستنی گەرووەكە بەڕووی هاتوچۆی كەشتییەكاندا دەكات. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن