دوای دزینی ئۆتۆمبێلێك و بڕێك پارە دەستگیركرا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 150

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێك و بڕێك پارە ڕاگەیاند.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی ئاب لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتومبێل سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتومبێلێك و بڕێك پارەی  لێدزراوە كە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا بووە، بڕیاری دادوەر وەرگیراو دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكان، زانیاری پێویست كۆكرایەوە.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتومبێلەوە تۆمەتبار  بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستگیراوە بەسەر ئوتومبێلە دزراوەكەو بەشێكی ئەو پارەیەی كە تۆمەتبار دزیبووی.

 تۆمەتبار (ئ، ن، ئ) لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (٤٤٦) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن