هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی تەمووز دابەش دەكرێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 191

راچڵەكین -

هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی تەمووز، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و بڕیارە سبەینێ دەست بە دابەشكردنی بكرێت. 

ئەمڕۆ یەكشەممە 23-8-2026، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی تەمووز، خرایە سەر هەژماری وەزارەت و بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) رێكارە دارایی و ژمێریارییەكانی ئەنجامداوە بۆ دابەشكردنی هاوكارییەكە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایكردووە، سبەینێ دووشەممە، دەست بە دابەشكردنی هاوكارییە داراییەكە دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن