باران لەم ناوچانە دەبارێـت و پلەكانی گەرما دادەبەزن

کوردستان

42 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 143

راچڵەكین-

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان باران بەشێوەی كەم بۆ مامناوەند ببارێت.

ئاراس جەبار، لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی سارد بۆ سەر دەریای ناوەراست و جوڵەكردنی بارستە هەوایەكی شێدار لە باكوری دەریای سوورەوە بۆ سەر ناوچەكە، رۆژی شەممە 29ی ئابی 2026  لە كاتەكانی نیوەرۆ بەدواوە ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی هەورە بروسكە و بارینی بارانێكی كەم بۆ مامناوەند لە هەندێ كات و شوێندا بەتایبەت لە ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و سۆران ئەگەری بارانبارینەكە زیاتر دەبێت.

بەهۆی هاتنی ئەو هەوا گەرم و شێدارەوە پلەكانی گەرماش سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ 1 تا 2 پلە بەرزدەبێتەوە ، وە بای باشور چالاك ئەبێت بەخێرای 15-30كم لە كاتژمێرێكدا و تا ئێوارەی ڕۆژی یەكشەمە 30ی ئابی 2026 كاریگەری ئەو ناجێگیریە لە كەش و هەوای ناوچەكانمان بەردەوامی دەبێت و لەكات و شوێنی جیاوازدا ئەگەری هەورە بروسكە و بارانی كورت خایان ئەبێت .

لە رۆژی دووشەممەوە بارستە هەوا ساردەكەی دەریای ناوەراست بەتەواوی دەگاتە ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما بەرێژەیەكی بەرچاو 5 تا 7 پلەی سەدی نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و لە زۆربەی شوێنەكان هەست بەفێنكی و گۆرانكاری دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن