راچڵەكین-
وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەگەر بەغداد تێچووی پاڵاوتن وەك ناوەڕاست و خوارووی عیراق دابین بكات، دەتوانن بەنزین بە 450 دینار بدەنە هاووڵاتییان.
رۆژی شەممە، 29ی ئابی 2026 كەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوت دەستیپێكردووەتەوە و سەرجەم كۆمپانیاكان ( جگە لە كێڵگەی سەرسەنگ) گەڕاونەتەوە سەر كارەكانیان:" ئاستی بەرهەمهێنان لە ئێستادا لە نێوان 220 بۆ 230230 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیەو و بەشێكی بۆ پێداویستیی ناوخۆ بەكاردەهێندرێت."
كێشەی بەنزین لەهەرێمی كوردستان تا رادەیەكی باش چارەسەر كراوە، بەڵام بۆ ئەوەی بە یەكجارەكی كێشەكە نەمێنێت، پێویستە حكومەتی فیدراڵ پشكی هەرێمی كوردستان بدات:"پێویستە بڕی پاڵاوتنی نەوت لە هەرێمی كوردستان زیاد بكرێت، چونكە لە ئێستادا رۆژانە تەنیا 50 هەزار بەرمیل دەپاڵێورێت، لە كاتێكدا خواستی ناوخۆیی دەگاتە 140 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا."