كەشی ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان چۆن دەبێت؟

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 189

راچڵەكین-

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات پلەكاین گەرما زیاتر داببەزن و ئەگەر ڕوودانی هەورە بروسكەو بارینی باران لەچەند ناوچەك هەیە.

ئاراس جەبار لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، لە كاتەكانی نیوەرۆی ئەمڕۆ شەممەوە ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەندێك كاتیش هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی هەورە بروسكە و بارانی كەم بۆ مامناوەند لە هەندێ شوێنی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ئیدارەی راپەرین.

سبەی یەكشەمە 30ی ئابی 2026 كاریگەری ئەو ناجێگیریە لەكەش و هەوای ناوچەكانمان بەردەوامی دەبێت و پلەكانی گەرماش 3 تا 4 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە ، لەكاتەكانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئاسمان بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو و وە لە ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و سۆران و سەنتەری پارێزگای هەولێر ئەگەری چالاكبوونەوەی هەورە بروسكەی بەهێز و تاوە باران دەبێت رێژەی بارانەكە لەنێوان 0.5  بۆ 5 میللیمەتر دەبێت لەناوچە شاخاویەكانی سنوری سۆران و راپەرین رێژەكە زیاتر دەبێت. لەگەڵ چالاكبوونی بەهێزی بای باشور بەخێرای 20كم تا هەندێك كات بۆ زیاتر لە 45 كم لە كاتژمێرێكدا بۆیە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و ناروونبوونی ئاسمان دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن