وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست راگەیەندرا

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 173

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستدەكات بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی مامۆستایانی گرێبەست.

رۆژی شەممە 29ی ئابی 2026 وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویكردەوە، ڕۆژی یەكشەممە 31ی ئاب، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت. 

 لەهەمان کاتدا دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای 1-7-2024بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن