راچڵەكین -
سوپای پاسدارانی ئێران هەڵوەشاندنەوەی گروپێكی تیرۆریستی لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە، كە پیلانیان داڕشتبوو بە فەرمانی ئەمریكا و ئیسرائیل، چەندین كردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام بدەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سوپای پاسدارانی ئێران، كە ئەمڕۆ شەممە 29ی ئابی 2026 بڵاوكراوەتەوە، هێزەكانیان لەناوچەی سراوان لە پارێزگایب سیستان و بەلوچستان، هێرشیان كردە سەر گروپێكی تیرۆریستی كە لە دەرەەوی وڵاتەوە هاتبوون و لەئەنجامی شەرو پێكدادانێكی سەختدا، ئەندامێكی گروپەكە كوژرا و شەش كەسی دیكەش دەستگیركران. هاوكات دەستبەسەر 20 بۆمب و ژمارەیەكی زۆر چەكی سووك و قورس و ئامێرێكی پەیوەندی لە جۆری (ستارلینك)دا گیرا.
سوپای پاسداران، ئاشكرایكردووە، گروپیە تیرۆریستییەكە بە فەرمانی ئەمریكا و ئیسرائیل پیلانیان داڕشتبوو چەندین كردەوەی تیرۆریستی و تەقینەوە لەناوخۆی ئێران ئەنجام بدەن.