هاتووچۆ لە دەروازەیەكی سنووریی هەرێم رادەگیرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 280

راچڵەكین -

سبەینێ هاتووچۆی گەشتیاریی و بازرگانی لە دەروازەی سەیران بەن بۆ ئێران، بۆماوەی یەك رۆژ رادەگیرێت، ئیدارەی دەروازەكە رایدەگەیەنێت، راگرتنەكە بەهۆی پشووی فەرمییە لە ئێران و رۆژی دووشەممە هاتووچۆكردن ئاسایی دەبێتەوە.

كۆمەڵگای دەروازەی سەیران بەن، لەڕاگەیەندراوێكدا سەرجەم گەشتیاران و بازرگان وشۆفێرانی ئاگاداركردووەتەوە كە سبەینێ یەكشەممە، 30ی ئابی 2026، بەهۆی ئەوەی لە كۆماری ئیسلامی پشووی فەرمییە، هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەكە بۆماوەی یەك رۆژ رادەگیرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، رۆژی دووشەممە، هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە و دەروازەكە كراوە دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن