عیراق هەناردەكردنی كانزاكان بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە دەكات

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 197

راچڵەكین -

حكومەتی عیراق لەپێناو بایەخدان بە پیشەسازیی ناوخۆیی، بڕیاریدا هەناردەكردنی كەرەستەی خاوی ئاسن و مس و ئەلەمنیوم بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە بكات.

بڕیارەكەی حكومەتی عیراق لەمیانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگیكاری پیشەسازیی هات، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی ئابی 2026 بە سەرپەرشتی عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەكە، كە وەزیرانی دارایی، نەوت، پیشەسازی، كارەبا و سەرۆكی دەستەی راوێژكاران و سەرۆكی یەكێتیی پیشەسازییەكانی عیراق ئامادەبوون، عەلی زەیدی جەختی لە گرنگیی بایەخدان بە پیشەسازیی نیشتمانیی كردەوە بەو پێیەی بڕبڕەپشتی ئابووری وڵات پێكدەهێنێت، داواشی كرد بایەخی زیاتر بە كەرەستەی خاو لەناوخۆی عیراق بدرێت لەپێناو پاڵپشتیكردنی پیشەسازی نیشتمانی و گەشەپێدانی.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا هەناردەكردنی كەرەستەی خاوی كانزاكانی ئاسن، مس، ئەلەمنیۆم بەهەردوو جۆری قاڵب و سكراب، بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە بكرێت و لەناوخۆی وڵاتدا سوودی لێ ببینرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن