ئاسایش باندێكی ساختەكردنی شوێنەوار دەستگیر دەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 150

راچڵەكین -

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی باندێكی ساختەكردنی شوێنەوار لە سنووری پارێزگای سلێمانی رادەگەیەنێت، كە سەرقاڵی دروستكردنی سكەی مێژوویی و كەلوپەلی شوێنەوار بوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی ئابی 2026 بڵاوكراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لەرۆژی 3ی ئەم مانگە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی توانیان باندێكی پێنج كەسی ساختەكردنی سكەی مێژوویی و شوێنەوار، دەستگیر بكەن.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری، دەركەوت ئەم باندە سەرقاڵی دروستكردنی سكەی مێژوویی و كەلوپەلی شوێنەواربوون، ئامانجیان ساختەكردن و ساغكردنەوەی بووە لەناو هەرێمی كوردستان و دەرەوەی وڵات.

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەماددەی 24 لە یاسای شوێنەوار، راگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن