هەولێر.. ئەو تۆمەتبارەی بە چەك هێرشی كردە سەر ماڵی خەزووری دەستگیر كرا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 163

راچڵەكین -

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە دەستڕێژی گوللەی لە ماڵی خەزووری كرد و بەهۆیەوە خوشكی هاوسەرەكەی كوشت و هاوسەر و خەزووریشی بریندار كرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی ئابی 2026، لە گەڕەكی 99ی زانكۆ لە شاری هەولێر، هاووڵاتییەك بە دەمانچە هێرشی كردە سەر ماڵی خەزووری و دەستڕێژی گوللەی لێكردن. لە ئاكامی دەستڕێژییەكەدا، خەزوور و هاوسەرەكەی بریندار بوون و خوشكی هاوسەرەكەشی دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

لە روونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، پۆلیسی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دوای دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە، توانییان لە ماوەیەكی كورتدا تۆمەتباری سەرەكی دەستگیر بكەن، لێكۆڵینەوەش لەسەر ڕووداوەكە بەردەوامە و رێكاری یاسایی لەدژی دەگیرێتەبەر.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن