راچڵەكین-
دادگای لێكۆڵینەوەی تاوانەكانی دژە گەندەڵی ناوەندی، دەستبەسەردا گرتنی بڕێكی زۆر پارە، تاپۆو ئۆتۆمبێلی گرانبەهای لەماڵی بەڕێوەبەری نووسینگەكەی عەدنان جومەیلی، بریكاری پێشووی وەزارەتی نەوتدا راگەیاند.
رۆژی دووشەممە 31ی ئابی 2026 دادگا لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماڵی تۆمەتبار عەلا موحسین خەڵەف، بەڕێوەبەری نووسنگەی عەدنان جومەیلی، دەستبەسەر بڕی 7 ملیار دیناری عیراقی، 5.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی و 35 تاپۆو شەش ئۆتۆمبێلدا گیراوە.
رۆژی 26ی حوزەیرانی 2026 دەستگیركردنی عەلا موحسین خەڵەف، بەڕێوەبەری نووسنگەی عەدنان جومەیلی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان لەشاری هەولێر راگەیەندرا.
پێشتر نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردبوەوە، لەچوارچێوەی هەڵمەتی ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، كابینەی حكومەت لەماوەی 100 ڕۆژی دەستبەكاربوونیدا توانیوویەتی دەستبەسەر 160 ملیۆن دۆلار، 380 ملیار دینارو 402 كیلۆگرام زێڕدا بگرێت.