هۆكاری تەقینەوەكەی هەڵەبجە ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 454

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، هۆكاری تەقینەوەكەی گەڕەكی كانی ماران ئاشكرا دەكات كە بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا.

ڕائدی پۆلیس ئاكام قوتبەدین؛ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لەڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كاتژمێر 12:15خولەك  ئاگاداركرانەوە لەڕووداوێكی تەقینەوە لە گەڕەكی كانی ماران، دەستبەجێ تیمەكانیان لەبەشی پۆلیسی بەڵگەكانی تاوان و بەشی پۆلیسی ناوشار / بنكەی پۆلیسی هەڵەبجە لەگەڵ  هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەڵەبجە گەشتنە شوێنی ڕووداوەكە.

وەك لەڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، بەداخەوە لەئەنجامی دەستكاریكردنی گولـلە تۆپ لەنێو خانوویەكدا   دووكەس بەناوەكانی  نەوزاد مارف ساڵح  لەدایكبووی 1984 و سەرهنگ كەبیر ئەمین لەدایكبووی  1990 بونەتەقوربانی و لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن