راچڵەکین-
راوێژکاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران رایگەیاند: زیاتر لە %90ی موشەکەکانی ئێران هێشتا بەردەستن و شوێنی ئەو مووشەکانە پڕکراوەتەوە کە لەماوەی شەڕەکەمان لەگەڵ ئەمریکا بەکارهاتوون.
باسی لەوەشکرد: لەکاتی شەڕەکەدا ئێمە تەنها یەک خاڵی لاوازمان هەبوو، ئەویش بوونی بەشێک لە کارگە و ناوەندەکانی بەرهەمهێنان بوو لە شوێنی دیار و لەسەر زەویدا.
روونیشیکردەوە: ئێستا کراوە جەنگێکی نەریتی بووە و هێشتا نەچووەتە قۆناغی جەنگی نابەرامبەرەوە، دەستپێکردنی ئەو جەنگە واتا دەستپێکردنی جەنگ لە (وۆڵ ستریت و مانهاتن)، واتا لە هەموو شوێن و هەموو کاتێکدا