راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەیینی 11 ئەیلولی 2026 ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی لەزۆربەی كاتەكاندا ساماڵ دەبێت،لە هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور. پلەكانی گەرما كەمیك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ.
سبەی شەممە 12ی ئەیلولی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆك: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:38 پلەی سیلیزی
گەرمیان:42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:29 پلەی سیلیزی