ترەمپ بۆ ئامادە نەبوو بەهانای سعودیەوە بچێت لەبەرامبەر حوسییەكان؟

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 139

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا ئامادە نەبووە داواكارییەكی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە جێبەجێ بكات لەبارەی حوسییەكانی یەمەنەوە.

ماڵپەری ئاكسیۆس لە زاری دوو بەرپرسی ئەمەریكا بڵاویكردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، دووجار پەیوەندی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاوە كردووە و داوای لێكردووە هێرشەكانی دژی حوسییەكان دەستپێبكات.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، ترەمپ داواكەی بن سەلمانی ڕەتكردووەتەوە. هاوكات بەرپرسانی ئەمریكا ڕایانگەیاندووە، ئیدارەی واشنتۆن نیازی ئەوەی نییە لەم قۆناغەدا هەنگاوی سەربازی ڕاستەوخۆ بەرامبەر حوسییەكان بگرێتەبەر.

تادێت نیگەرانییەكانی ئەمریكا لەبارەی پەرەسەندنی ململانێكان لە یەمەندا زیاد دەكەن و كاردەكات بۆ چڕكردنەوەی پشتیوانییەكانی بۆ عەرەبستانی سعودیە و لە هەمان كاتدا هەوڵدەدات خۆی لە دەستوەردانی ڕاستەوخۆی سەربازی بەدوور بگرێت.

بەگوێرەی ئاكسیۆس، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەرپرسانی سەربازی و مەدەنی ئەمریكا هاوتا سعودییەكانیان ئاگاداركردۆتەوە كە ڕێنماییەكانی ترەمپ بریتییە لە چڕكردنەوەی توانای سەربازی ئەمریكا بەرامبەر ئێران و دابینكردنی ئاسایشی گەرووی هورمزو دووركەوتنەوە لە كردنەوەی بەرەیەكی سەربازی نوێ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن