دەرباز كۆسرەت ڕەسول: گەلی كوردستان، خوێندنگەی سەدان رۆژنامەنووسی هەڵكەوتووە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 69

راچڵەكین-

دەرباز كۆسرەت ڕەسول، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، كەناڵی گەلی كوردستان، خوێندنگەی سەدان رۆژنامەنووسی هەڵكەوتووە كە ئێستا جێدەستیان دیارە لەناو زۆربەی میدیاكانی هەرێمی كوردستان.

دەرباز كۆسرەت ڕەسول، لە 35 هەمین ساڵیادی دەستپێكردنی یەكەم پەخشی كەناڵی گەلی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرو سەرجەم رۆژنامەنووسان و كارمەندانی كەناڵی دایك كرد.

دەقی پەیامەكە/ 
 
 بەڕێز كاك كوردۆ عەلی بەڕێوەبەری كەناڵی گەلی كوردستان
بەڕێزان رۆژنامەنووسان و كارمەندانی كەناڵی دایك

بەبۆنەی 35 ساڵەی دەستپێكردنی پەخشی كەناڵی گەلی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەم، هەمیشە ئەو شاشە سەوزە درەوشاوەبێت. 

گەلی كوردستان، خوێندنگەی سەدان رۆژنامەنووسی هەڵكەوتووە كە ئێستا جێدەستیان دیارە لەناو زۆربەی میدیاكانی هەرێمی كوردستان.

هیوادارم گەلی كوردستان هەمیشە پارێزگاری لەو سەنگینی و پیشەیی بوونەی بكات كە پێی دەناسرێتەوە، ببنە سەرمەشقی گەیاندنی راستییەكان و دەنگ و رەنگی خەڵك بن.


دەرباز كۆسرەت رەسول
ئەندامی مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن