داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی و دەوروبەری 6 ملیار دینار كەمدەكات

ئابوری

37 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 10

راچڵەكین-

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی  سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 5 تا 11 ی ئاب ،بڕی (7) ملیارو (162) ملیۆن و (753) هەزارو ( 977) دینار بووە، لە (78%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (22%) چەكە.

داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی  46.137% كەمیكردووە دەكاتە بڕی 6 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 29 ی ئاب تا 4ی ئەیلول بریتیی بوو لە (13) ملیارو (298) ملیۆن و (206) هەزارو (873) دینار.

ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن