وەزارەتی كارەبا: رۆژی شەممە كارەبای ئەم ناوچانە دەبڕدرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 379

راچڵەكین-

وەزارەتی كاربای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت لە چوارچێوەی پرۆسەی تەواوكاری چاكسازیی، كارەبای چەند ناوچەیەك بۆ ماوەیەك دەبڕدرێت.

ڕۆژی هەیینی 11ی ئەیلولی 2026 وەزارەتی كارەبا لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، دانیشتووانی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، ڕۆژی شەممە 12ی ئەیلوولی 2026 لە كاتژمێر 4:00ی بەیانی تا 10:00ی بەیانی ڕووبەڕووی بڕانی كارەبا دەبنەوە.

وەزارەتی كارەبا هۆكاری پچڕانی كارەبای ئەو ناوچانە دەگەڕێنێتەوە بۆ پرۆسەی تەواوكاری چاكسازیی لەسەر هێڵەكانی گواستنەوەی 132 kV لە نێوان هەولێر و دهۆك.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن