بەغدا.. باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن

عێراق

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 216

راچڵەكین -

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق دەستگیركردنی باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لەناو شاری بەغدا رادەگەیەنێت و دەستبەسەر كۆگایەكیشدا دەگرێت كە بڕێكی زۆر ماددەی ماریوانای تێدا هەڵگیرابوو.

بەگوێرە راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، كە ئەمڕۆ هەینی 11-9-2026 بڵاوكراوەتەوە، هێزەكانیان بەپشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری، توانییان باندێكی تاوانكار لەناو شاری بەغدا دەستگیر بكەن كە ژمارەیان شەش كەسە و بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە كردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لەدوای دەستگیركردنی ئەو شەش بازرگانەی ماددەی هۆشبەر، دەستبەسەر كۆگایەكی تۆمەتبارەكاندا گیرا كە بڕی 3.5 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری لە جۆری ماریوانا تێدا هەڵگیرابوو، كە تۆمەتبارەكان بەنیاز بوون بە ئالودەبوانی ماددەی هۆشبەری لەناو شاری بەغدا بفرۆشن. 

سەرجەم تۆمەتبارەكان لەدوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان، رادەستی لایەنی پەیوەندیدار كران بەمەبەستی گرتنبەری رێكاری یاسایی لەبەرامبەریان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن