وەزارەتی نەوت لەبارەی گرانكردنی نرخی سووتەمەنی دێتەدەنگ

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 136

راچڵەكین -

وەزارەتی نەوتی عیراق دەنگۆی گرانكردنی نرخی سووتەمەنی بۆ هاوڵاتیان رەتدەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: نرخە نوێیەكە تایبەتە بە فەرمانگە حكومییەكان و نرخی پاڵپشتیكراو بۆ هاووڵاتیان وەك خۆی دەمێنێتەوە.

وەزارەتەكە لە راگەیندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی 11-9-2026 بڵاویكردەوە، وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی داوەتەوە كە باس لەوە دەكرێت حكومەتی عیراق نرخی سووتەمەنی لەسەر هاووڵاتیان گرانكردووە، تێیدا هاتووە، بۆ رای گشتیی و هاووڵاتیانی رووندەكەینەوە كە ئەو زانیارییانەی لە هەندێ سەكۆی سۆشیال میدیا بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە نرخی سووتەمەنی، تایبەتە بە نرخی كارپێكراو بۆ فەرمانگە حكومییەكان و كەرتەكانی تر، بەهیچ شێویەك بەرهەمی نەوتیی ئامادەكراو بۆ هاووڵاتیان ناگرێتەوە. 

وەزارەتی نەوتی عیراق جەختی لەوەكردووەتەوە كە نرخی سووتەمەنی تەرخانكراو بۆ هاووڵاتیان هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە و تائێستاش بەو نرخە پاڵپشتیكراوە دەفرۆشرێت كە بۆ هەموو لایەك روونە.

داواش لە هاووڵاتیان و دەزگاكانی راگەیاندن كراوە پشت بەو زانیارییانە ببەستن كە لە سەرچاوە فەرمییەكانەوە بڵاودەكرێنەوەو بەدوای هەواڵی و بڵاوكراوەی نا دروست نەكەون، كە دەبێتە هۆی لێكتێگەیشتنی هەڵەو دروستبوونی دڵەڕاوكێ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن