كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 65

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 12-9-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور لە هەندێ ناوچە لەكاتەكانی ئێوارەدا. پلەكانی گەرماش نزیكدەبێتەوە لە تۆمارەكانی دوێنێ.

سبەینێ یەكشەممە 13-9-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە كاتەكانی ئێوارەدا لە هەندێ ناوچە پەڵە هەور و نیمچە هەور دەەبێت، هاوكات پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆمارەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 39 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:38 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
دهۆك: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ: 39 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن