لایەنە حكومییەكانی سلێمانی چەند بڕیارێكیان دەركرد

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 250

راچڵەكین-

لایەنە فەرمییەكانی پارێزگا سلێمانی چەند بڕیارێكیان لەبارەی كێشەكانی زیادەڕەوی لەناو شاری سلێمانی، بەتایبەت سەر شەقام و شۆستە و بازاڕەكان دەركرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی قایمقامییەتی سلێمانی، ڕۆژی یەكشەممە 13ی ئەیلولی 2026 لەكۆبوونەوەیەكدا كەهەریەك لە فازڵ عومەر_ قایمقامی سلێمانی بە وەكالەت، لەیلا عومەر_ سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، بەڕێوبەری ئاسایشی ناوشاری سلێمانی و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان و بەڕێوبەری پۆلیسی رێكاری و نوێنەری هاتوچۆی سلێمانی و نوێنەری ئاسایش لە لیژنە هاوبەشەكان، گفتوگۆیان كرد لەبارەی كێشەكانی زیادەڕەوی لەناو شاری سلێمانی، بەتایبەت سەر شەقام و شۆستە و بازاڕەكان.

لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا:

١- ڕێكخستنی كۆشك و مێز و عارەبانەكان
٢- لابردنی رێگرییەكانی سەر شۆستە و شەقامەكان
٣- رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە بگیرێتەبەر كە مامەڵەی نایاسایی بەو شوێنانەوە دەكەن.
٤- رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە دەگیرێتەبەر كە پابەندی رێنماییەكانی لیژنەی پەیوەندیدار نابن

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن