شاندی دەم پارتی بەرەو ئیمڕاڵی بەڕێكەوت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 106

راچڵەكین-

شاندی ئیمراڵیی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، ئاپۆ بەرەو دورگەی ئیمراڵیی بەڕێكەوتن.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی دەم پارتی ڕۆژی یەكشەممە بڵاویكردەوە، شاندەكە پێكهاتوون لە پەرلەمانتارانی دەم پارتی، پەروین بوڵدان و مەدحەت سەنجەر، پارێزەر لە نووسینگەی یاسایی سەدە، فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ.

كۆتا دیداری شاندی ناوبراو بۆ دوورگەی ئیمراڵی و كۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆجەلان لە 2ی ئابی ڕابردوودا بوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن